کوردستان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان؛ خولی عێڕاق لە خولی کوردستان باشتر و بەهێزتر نییە

Yariga App

یاریگا –

کەمێک لە مەوبەر یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە تیادا باس لە چۆنیەتی کارکردن بۆ بەرەو پێشڤەچونی وەرزش لە هەرێمی کوردستان دەکات وەک وەڵامێک بۆ هەندێ کەس و لایەن کە پێیان وایە یەکێتیەکە بێ پلان و بەرنامە کار دەکات.

لە بەشێکی ڕوونکردنەوەکەدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەڵێن چەندین یاریزان لە خولەکانی کوردستانەوە بۆ خولی عێڕاق ڕۆشتوون، پێشتان وانەبێت کە خولی عێڕاق سەرکەوتوو تر و باشتر و بەهێزتربێت لە خولی کوردستان، هەروەها گەورەکردن و بەهێزبوونی خولەکانی کوردستان فەلسەفەی کاری ڕۆژانەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانە.

دەقی روونکردنەوەکە ؛

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وەک دەزگایەکی پەیوەندیدار بە تۆپی پێ و سەرپەرشتیاری سەرجەم خول و پاڵەوانیەتیەکانی کوردستان، بەردەوام کارو کردەوەکانی لە پێناو بەرەو پێشبردنی تۆپی پێی کوردستانە.
بەرنامەو پلانی ساڵانەیی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ جوانترکردن و بەهێزکردنی خولەکانی کوردستان و پێگەیاندنی ڕاهێنەرو یاریزانان و کادرانی ئیداری یانەکانی کوردستانە.
گەورە کردن و بەهێز بوونی خولەکانی کوردستان، فەلسەفەی کاری ڕۆژانەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانە.
ئەگەر کەسانێک بە نابیناو بە دژ دەیانەوێت خۆیان نمایش بکەن.
تەنها دەزانن بە ووشەی ناشیاو خۆیان سەرقاڵ بکەن و پێیانوایە خولەکانی عێڕاق لە خولەکانی کوردستان سەرکەوتووترو باشترو بەهێزترن، دەلێن: پێنووس و کیبۆردی بەردەست لە یەکێک بۆ یەکێکی تر جیاوازی هەیە لە بەکار هێناو وەشاندنی بە وێژدان و ڕاستی و تەندروستی.
هەندێ کەس لە ئەزەلەوە چاوی بە جوانیەکان هەڵناهێت.
دەپرسین ئێوە جگە لە نەزانین و نە بینین، چیتان پێیە بۆ پێشکەوتن و پێشخستنی تۆپی پێ؟
قسەکردن زۆر ئاسانە بە هەر سوچێکدا بوەشینی و بلێی بەتایبەت کاتێک وێژدان نەبێت.
دەپرسین چەند یاریزانانی خولەکانی کوردستان ساڵانە پێدەگەن و بەرەو خولەکانی دیکە هەنگاو دەنێن و ئاستیان بەرەو پێش دەچیت؟
ئەگەر لە ڕوانگەی ڕک و کینە سەیری هەر جوانیەک بکەیت، چاوەکانت نابینا دەبن.
دژایەتی و نەیاربوون بە چاوی خراب و داخ لە دڵ زۆر جیاوازە لەگەڵ کەسانێک توانج و ڕەخنە دەوەشێنی.
بە دڵنیایەوە ئەوەی ئەو چەند ساڵەیی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە بەڕێوچوونی خول و پاڵەوانیەتی و چالاکییەکانی ئیداری بە بەرنامەو پلان ڕێرەو و ڕێچکەی گرتووە لە تواناو سەرپەرشتی هەموو مرۆڤێک و دەزگایەک نەبووەو نییە.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە بەرنامەو پلان هەنگاوەکان دەهاوێژیت، هیچ لەمپەرو ئاستەنگێکی نەزۆک و پێنووس …..کان نامان وەستێنی و ناتوانی لە فەلسەفەو بیرو هزرەمان ڕامانگرێت.
ئامادەین بۆ هەر پێشنیارو توانج و ڕەخنەیەکی دڵ و ناخەکانی جوان،
ئەمە باوەری کارکردنمانە
بەڵام ناشکرێت ئێمە ماوەی دوو ساڵ گفتوو گۆ لە سەر بریارێک و ڕێنمایەک بکەن تاکو گەیشتبینە باوەڕێک پێکەوە بریار بدەین کەچی کەسێک بە کۆمێنتێک خۆی بەخاوەن پێشنیارو بریار بزانی…
لەکاتێکدا نەیتوانیووە لە دەزگای خۆیدا دوو بۆچوونی جوان پێشکەش بکات بۆ ڕاستە ڕێکردنی خۆیان تاکو لە ڕوخان ڕزگاریان ببێت.
سوپاس و دەستخۆشی لە هەموو ئەو بیرو هزرە جوانانە دەکەین.
بە کیبۆرد و پێنووس بەدەستەکانی نابیناش دەلێن، هیچ لە هیچن و دۆڕاون، ئێوە بڵقەی سەر ئاوێکی شێلون.

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
2024-2-4

بابەتی زیاتر

Back to top button