بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

فابریزیۆ رۆمانۆ دەنگۆیەک لەبارەی ئێمباپێ بەدرۆ دەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی دەنگۆیەک لەبارەی ئێمباپێ بەدرۆ دەخاتەوە و نوێترین زانیارییەکان لەبارەی گفتوگۆی نێوان ریال مەدرید و ئێمباپێ دەدرکێنێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە وتارێکی لە ماڵپەڕی CaughtOffsideـی بەریتانی نووسیویەتی :’رێگام پێبدەن با روونکردنەوەیەکتان پێبدەم، من هەرگیز نەمگوتووە رۆژی 14ـی فێبرایەر کیلیان ئێمباپێ چارەنووسی خۆی ئاشکرا دەکات و داهاتووی خۆی رادەگەیەنێت، من نازانم ئەم زانیارییە لەکوێوە هاتووە، بەهەرحاڵ گفتوگۆیەکان و پەیوەندییەکان لە ریال مەدرید بەردەوامن، بۆ ئەوەی گرێبەستەکە یەکلا بکەنەوە’.

هەروەها رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە رایگەیاندووە :’تاوەکو ئێستا ئێمباپێ لەبارەی داهاتووی خۆی هیچ شتێکی بە پاریس سانجێرمان نەگوتووە، ریال مەدرید و ئێمباپێ لەگفتوگۆدان و لەبارەی نرخی گرێبەستەکە و مووچە قسە دەکەن و بەردەوام لە پەیوەندیدان، پاریس سانجێرمانیش چاوەڕێ دەکات و تاوەکو دوایین ساتەکان هیوابڕاو نابێت’.

زۆربەی میدیاکانی ئەوروپا و جیهان لە چەند کاتژمیری رابردوو رایانگەیاندووە، کیلیان ئێمباپێ بڕیاری خۆی داوە و هاوینی داهاتوو دەبێتە یاریزانی ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button