ئاكام هاشم باسى كاساس و یاریزانه كورده‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات
یاریگا –
ئاکام هاشم یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق دوای گەڕانەوەی لە قەتەر قسە بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا دەکات و باسی خیسۆس کاساس و یاریزانە کوردەکانی هەڵبژاردەی عێراق دەکات.
ئاکام هاشم لەبارەی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت :’كاساس گرنگی زۆری پێدوام و له یاری به‌رامبه‌ر ئوردن بڕیاربوو به‌شداریی بكه‌م، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌ك و نه‌مانی گۆڕانكاری نه‌متوانی به‌شداری له یارییه‌كه بكه‌م، هه‌روه‌ها یونس مه‌حمودیش له‌باره‌ی به‌شداریكردنم له یارییه‌كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردم، هیوادارم بتوام له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال به‌شداری بكه‌م و ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه نیشان بده‌م’.
کوڕە هەولێرییەکە له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یاریزانه كورده‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دەڵێت :’ئەحمەد عەلی کە خەڵکی دهۆکە لە هەڵبژاردەی عێراق نزیکترین هاوڕێم بوو، پەیوەندیم لەگەڵ ئالان محێدین و ئوسامە رەشیدیش زۆر باش بوو، بە گشتی پەیوەندیم لەگەڵ سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەکە باش بوو’.
بەرگریکارەکەی یانەی هەولێر دەڵێت :’له لایه‌ن چه‌ند یانه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی عێراق گرێبه‌ستم پێشكه‌شكراوه، به‌ڵام تاكو به ته‌واوی خۆم یهكلانهكهمهوه بڕیار کۆتایی خۆم ناده‌م ‘.
ئاكام هاشم به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌مجه‌د عه‌توان به‌هۆی پێكانەوە، بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرا، له كۆی چوار یاری له جامی ئاسیا له هیچ یارییه‌ك به‌شداریی نه‌كرد و لە دوو یاریی ناوی لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق هەبوو.