ئینگلتەرا

فابریس موامبا وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن ڕاگەیاند

یانەی بۆڵتۆن ڕاگەیاند فابریس موامبا لەسەر ئامۆژگاری پزیشکەکان وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن ڕاگەیاند.
موامبا لە یاری جامی ئینگلتەرادا لە مانگی سێ بەرامبەر تۆتنهام لە نێو یاریگا بەهۆی بەرزبوونەوە فشاری خوێن کەوتە سەرزەوی بەڵام بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە مردن ڕزگاری بوو کە دواتر پزیشکەکان ئاشکرایان کرد موامبا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دڵی وەستاوە و دواتر زیندوو بووەتەوە.
پاش پێنج مانگ لەو ڕووداوە موامبا لەسەر داوای پزیشکەکانی بڕیاری وازهێنانیدا،

موامبا تەمەنی تەنیا ٢٤ ساڵە و یاری بۆ یانەکانی ئارسناڵ و بێرمینگهام ئەنجامداوە و لە چوار ساڵی ڕابردوو یاری بۆ بۆڵتۆن کردووە.

لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرای خوار ١٦ و ١٧ و ١٨ و ١٩ و ٢١ یاری کردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close