ئاسیاجامی ئاسیا 2023گرنگترینیاریگا

یاریزانێکی ئێران بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن دادەبەزێنێت

گۆڕانکاری لە بۆرسەی وڵاتەکەی دەکات

یاریگا –

رامین رەزاییان، دوای سەرکەوتنە مێژووییەکەی هەڵبژاردەی ئێران بەرامبەر ژاپۆن چاوپێکەوتنێکی سەیر و جیاوازی کرد.

دوای سەرکەوتنە نایابەکەی ئێران بەرامبەر ژاپۆن و سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێشکۆتایی جامی ئاسیا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئێران چاوپێکەوتنێکی جیاوازی لە پەخشی ڕاستەوخۆدا ئەنجامدا بۆ ئەوەی جارێکی تر سەرنجەکان بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە.

رامین رەزاییان کە یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران، دوای ئەو ئاستە نایابەی بەرامبەر ژاپۆن پێشکەشی کرد، لەبری ئەوەی باس لە سەرکەوتنی خۆی و هاوڕێکانی بکات، باسی لە کێشەکانی ناوەوەی ئێران کرد و تۆپی پێ و ئابوری بەیەکەوە بەستەوە.

رەزاییان وەک ئەندامێکی هەڵبژاردەی ئێران، دەیەوێت خەڵک هەمیشە لە سەختترین بارودۆخی ئابووریشدا پاڵپشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بکەن و هەست بە باشتربوون بکەن لەم جۆرە سەرکەوتنانە، لەبەردەم کامێرای تەلەفزیۆنەکەدا بە دەربڕینێکی رەخنەگرانە گوتی:

حەز دەکەم چەند شتێک بڵێم. لە رۆژە خۆش و ناخۆشەکاندا پێمان خۆش بوو خەڵک لە لامان بن، بەڵام ئەوانەی قەڵەمیان بەدەستەوەیە، پێم خۆشە شەرەف و راستگۆیی لە قەڵەمەکەیاندا هەبێت. بوێرن بنووسن بۆچی هەر جارێک دەچینە پاڵەوانێتییەکان، دۆلار ئەوەندە بەرزدەبێتەوە . ئەمەش نیگەرانییەکانی خەڵک زیاد دەکات و فشار دەخاتە سەریان.

بەرگریکاری راستە ئێرانییەکە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

قەڵەمتان پێیە و بوێری ئەوەتان هەبێت ئەم شتانە بنووسن. ئێمە بۆ تاک بە تاکی ئەم خەڵکە یاریمان کرد. بە شانازییەوە ئێمە بردمانەوە و دڵی دوژمنمان خۆش نەکرد

قسەکانی رامین لەو چوارچێوەیەدا بوو کە نرخی دۆلار تاڕادەیەک لەو بەرزبوونەوەیە ترسناکە کە لە چەند رۆژی رابردوودا هەیبوو، نزم بووەوە. ئێستا لە 60 هەزار تمەنەوە گەیشتووەتە 55 هەزار تمەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button