ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
هاوڕێیەکی ڤینیسیۆس و کرووس چوونی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید پشتڕاست دەکاتەوە
یاریگا –
یاریزانێکی باسکە کە هاوڕێی نزیکی ڤینیسیۆس و کرووسە، چوونی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید پشتڕاست دەکاتەوە.
لوکا دۆنسیچ یاریزانی باسکەی سلۆڤینی کە هاوڕێیەکی نزیکی ڤینیسیۆس جۆنیۆر و تۆنی کرووسە، هەواڵی چوونی کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەرەنسی بۆ ریال مەدرید پشتڕاستکردووەتەوە، ئەو یاریزانە وێنەیەکی ئێمباپێی بە درێسی ریال مەدرید لە ستۆری ئینستاگرام داناوە.
دوێنێ شەممە، رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەرەنسی و کەناڵی ESPNـی ئەمریکی ئاشکرایان کرد، کیلیان ئێمباپێ هاوینی داهاتوو دەچێتە ریزەکانی ریال مەدرید و یانەی پاریس سانجێرمان بەجێدەهێڵێت.