ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بڕیاری كۆتایی ریال مەدرید دەربارەی كێپا

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاری كۆتایی خۆی سەبارەت بە گۆڵپارێزی یانەكەی كێپای دا.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا و لە دوای پێكانی تێبۆ كۆرتوا ریال مەدرید بەشێوەی خواستن كێپای لە ریزەكانی چێڵسی گواستەوە و ماوەی خواستنەكەی لە كۆتایی وەرزدا بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، یانەی ریال مەدرید بڕیاری كۆتایی خۆی داوە و لە كۆتایی وەرزدا و لە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی كێپا دەگەڕێنێتەوە بۆ چێڵسی.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، یانە شاهانەكە هیچ پلانێكیان بۆ هێشتنەوەی گۆڵپارێزەكەی بلووز نیە و نایانەوێت ماوەی خواستنەكەی درێژ بكەنەوە و لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز دەگەڕێتەوە یانەكەی خۆی.

ریال مەدرید بەهۆی گەڕانەوەی تێبۆ كۆرتوا و پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز لەلایەن ئاندری لونین پێی وایە كە پێوویستی بە هیچ گۆڵپارێزێكی دیكە نیە.

لەم وەرزەی لالیگا كێپا بەشداری لە 12 یاریدا كردووە و شەش یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 26 لێدانی گەڕاندووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button