ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

بایرن میونشن پێكانی یاریزانێكی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پێكانی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی راگەیاند.

شەوی رابردوو بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری بۆرووسیا مونشنگلادباخی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 20 بۆندسلیگا.

لە خولەكی 85ی یارییركەدا ئالفۆنسۆ دەیڤز بەهۆی هەستكردن بە ئازار لە ئەژنۆی چەپیدا یاریگای جێهێشت.

بایرن میونشن لە بەیاننامەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە پلاتفۆرمی ئێكس رایانگەیاند: لە دوای پشكنینەكان بۆ یاریزام ئالفۆنسۆ دەیڤز دەركەووت كە یاریزانەكە تووشی گرژبوونی ناوەوەی بەستەری ئەژنۆ بووە.

سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان دووپاتیانكردەوە، بەهۆی ئەو پێكانەوە ئالفۆنسۆ دەیڤز ماوەی 6-8 هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

لەم وەرزەی بۆندسلیگادا دەیڤز بەشداری لە 18 یاریدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button