ئیتیفاق ڕاهێنەرێکی بۆ یاریدەدەری جێرارد دەستنیشان کرد
یاریگا –
وا دیارە یانەی ئیتیفاقی سعودی زۆر خێرا پلانەکانیان جێبەجێ دەکەن بۆ نیوەی دووەمی ئەم وەرزەی خولی سعودی، لە جێی یاریدەری ڕاهێنەری پێشوو، هەر زوو ڕاهێنەرێکیان لە ئینگلتەرا گواستەوە وەک یاریدەدەری نوێی ستیڤن جێرارد.
یانەکە بە بە قۆناغێکی خراپدا گوزەر دەکات لە ڕووی ئەنجامەکانەوە و، ئێستا لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی خولی سعودیەوە دێن بە جۆرێک ٢٨ خاڵ لە هیلالی پێشەنگەوە دوورن. لە ٢١ یاریدا لەژێر سەرپەرشتی جێرارد تەنها حەوت جار بردوویانەتەوە.
بۆ دۆخی خراپی ئەوان، جۆردان هێندرسن هەر لە سەرەتای ڕێگەکە جێی هێشتن بەرەو ئایاکس و، ئیان فۆستەری هاوکاری جێراردیش گەڕایەوە بۆ ئینگلتەرا بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی پلایمۆس لە چامپیۆنشیپ.
وەک چارەسەرێکی خێرا، کارگێڕی یانەکە دین هۆڵدنی گواستەوە بۆ شوێنەکەی.
Steven Gerrard makes big Saudi signing as #LFC legend tries to stop slump ✍️https://t.co/isp7AK2sXW
— Daily Star Sport (@DailyStar_Sport) February 3, 2024
ئەمەیان ئەزموونی کاری ڕاهێنەرایەتیکردنی هەیە و، دیارترین ئەزموونەکانی لەگەڵ هۆڵ سیتی و چارڵتن بووە.
سەرباری ئەنجامە خراپەکانی جێرارد، کارگێڕی یانەکە متمانەی پێ بەخشیەوە لە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٧ بە مووچەی ساڵانە، کە وەک دەگوترێ هاوتای ئەو مووچەیە یۆرگن کڵۆپ لە لیڤەرپوڵ وەری دەگرێت.
ئیتیفاق سێ مانگە تامی بردنەوەی نەکردووە و مووچە نوێیەکەی جێراردیش هێندەی کڵۆپە!