ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی بەناچاری دەستبەرداری دوو یاریزانی دەبێت

لە ترسی سزاکان...

Yariga App

یاریگا –

بۆ خۆپاراستن لە سزا و پێشێل نەکردنی یاسای یاری خاوێن، چێڵسی دەبێت دوو یاریزانی دیاریی بفرۆشێت.

ماڵپەڕی talkSport بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی یاسای یاریی خاوێن، پێویستە چێڵسی لە هاوینی داهاتوو بەلای کەم بە بەهای 100 ملیۆن پاوەند یاریزان بفرۆشێت.

بلوز لە ژێر سەرپەرشتی خاوەنە نوێیەکەی، لە هاوینی 2022 تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیار پاوەندی خەرجکردووە، کە دووجار ژمارە پێوانەیی گرانبەهاترین گرێبەستی لە مێژووی پرێمەرلیگ شکاندووە.

هەر بۆیە سەرەڕای فرۆشتنی کای هاڤێرتز بە ئارسناڵ بە 65 ملیۆن پاوەند، مەیسن ماونت بە مانچستەر یونایتد بە 55 ملیۆن پاوەند و ماتیۆ کۆڤاسیچ بە مانچستەر سیتی بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند، هێشتا مەترسی سزادانیان لەسەرە.

ئەمە سەرەڕای ئەوەی یانەکەی تۆد بۆیلی لەلایەن پرێمەرلیگ لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت بە تۆمەتی ئەنجامدانی پێشێلکاری یاساکە لە سەردەمی سەرۆکایەتی رۆمان ئەبرامۆڤیچدا.

بەپێی ماڵپەڕە بەریتانییەکە، رەنگە چێڵسی بە نەچاری دەستبەرداری هەریەکە لە یاریزانان ریس جەیمسی بەرگریکار و کۆنۆر گالاگێری ناوەڕاستکاری ببێت.

جەیمس ماوەیەکی زۆرە ناوی بە ریال مەدرید بەستراوەتەوە، بەڵام پێکانە زۆرەکانی مێرێنگی دوودڵ کردووە، گالاگێریش ئامانجێکی سەرەکی ئەینج پۆستێکۆگلوی راهێنەری تۆتنهامە و بەچڕی هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button