ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

روونی باشترین یاریزان یاری لەگەڵ كردبێت دیاری دەكات

Yariga App

یاریگا –

وەین روونی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەكانی ئێڤەرتن و مانچێستەر یونایتد باشترین یاریزانی هاوتیمی كە یاری لەگەڵ كردبێت ئاشكرا دەكات.

روونی لە ساڵی 2002 لەگەڵ ئێڤەرتن دەستی بە یاریكردن كرد و لە ساڵەكانی 2004 تا 2017 لەگەڵ مانچێستەر یونایتد یاری كردووە.

لە لێدوانێكیدا بۆ SPORTbible روونی دەربارەی باشترین یاریزان كە یاری لەگەڵ كردبێت، گوتی:

كارلۆس تێڤێز هەڵدەبژێرم، لێكتێگەیشتنمان زۆر بوو پێكەوە، زۆر بە باشی یەكترمان تەواو دەكرد و تەواوكەری یەك بووین.

بەردەوام بوو گوتیشی:

شانبەشانی ئەستێرەكانی وەك لویس ساها، ڤان نێستێلرۆی و رۆبن ڤان پێرسی یاریم دەكرد، ئەوان وەك هێرشبەری سەرە رم و منیش وەك هێرشبەرێك لە پشتیانەوە بووم.

لە كۆتاییشدا گوتی:

وەك هاوبەشێكی هێرشبەری، تێڤێز ئەو یاریزانە بووە كە زۆرترین چێژم لە یاریكردن لەگەڵیدا وەرگرتووە.

روونی لەگەڵ شەیتانە سوورەكان 559 یاری كردووە و توانیویەتی 253 گۆڵ بكات و145 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button