کوردستان

ڕزگاری و کۆیە سەرکەوتن و پیشەسازیش بەردەوامە لە ڕکابەریکردن

Yariga App

لە خولی پلە یەکی کوردستان، یانەی چەمچەماڵ لە نێو یاریگا و بەردەم هادەرانی خۆیدا، دوا خولەک گۆڵی سەرکەوتنی لە یانەی هەڵۆ تۆمار کرد و بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ یاریەکەی بردەوە.

ئەمڕۆ هەینی 2\2\2024 کۆتایی هات بەگەڕی دەیەمی خولی پلە یەکی کوردستان و یانەی ڕزگاری بە گۆڵی یاریزان هەستیار دڵشاد لە یاریگای خۆیدا لە یانەی سێمێڵێ بردەوە و بەردەوامە لە پێشەنگایەتیکردنی یانەکان، لە یاریەکی بەهێز و تا ڕادەیەک چارەنوسساز بۆ یانەی قەڵادزێ، لە یاریگای سۆران هەردوو یانەی قەڵادزێ و کۆیە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، قەڵادزێ یاریەکەی بە ئەنجامی 3 _ گۆڵ دۆڕاند و گۆڵەکانی یانەی کۆیە یاریزانان ( ساڵح جمعە ، نوار سامڕ ، هێمن عەلی ) تۆمار کران، تاکە گۆڵی یانەی قەڵادزێش یاریزان ( حەسەن محەمەد ) تۆماریکرد.

یانەی پیشەسازی بەردەومە لە ڕکابەریکردن و ئەمجارە لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە شاری کەرکوک بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ لە یانەی شۆڕجەی بردەوە، گۆڵەکان لەلایەن یاریزانان ( باڵا وشیار و ئەحمەد وریا ) تۆمار کران، تاکە گۆڵی یانەی شۆڕجە یاریزان ( موئەیەد عەبدولباست ) تۆماریکرد، هەینی داهاتوو لە یاری لووتکەی گەڕی یازدەم یانەی پیشەسازی لە یاریگای خۆی لە شاری هەولێر ڕووبەڕووی یانەی کۆیە دەبێتەوە، یانەی ڕزگاری و کۆیە 25 خاڵیان هەیە لە پلەی یەکەم و دووەمی خولەکە دێن و پیشەسازیش بە24 خاڵ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولە پلەیەکی کوردستانی گرتووە.

ئەنجام و ڕیزبەندی خولی پلە یەکی کوردستان دوای تێپەڕبوونی 10 گەڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button