زانیارییە سەرەتاییەکان لەسەر پێکانەکەی رودیگەر
یاریگا-تۆنی رودیگەری بەرگریکاری ریاڵ مەدرید لە یاری ئەم هەفتەیەدا بەرامبەر خیتافی تووشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت.
رودیگەر لەم وەرزەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە و پێکانەکەشی لە کاتێکدایە هەردوو دڵی بەرگرییەکەی دیکەی یانەکە کە میلیتاو و ئالابان پێکانی درێژخایەنیان هەیە.
بەگوێرەی خۆرخی پیکۆن، رۆژنامەنووسی رێلێڤۆ، پشکنینە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن پێکانەکەی قورس نیە و ئازار بە رانی گەیشتووە بەڵام رەنگە تەنها ئازار بێت. لە رۆژانی داهاتوو پشکنینی زیاتر بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام دەدرێت بۆ زانینی ماوەی دوورکەوتنەوەی.
💣 Las primeras exploraciones indican que lo de Rüdiger es sólo un golpe en el muslo.@relevo
— Picón (@JorgeCPicon) February 1, 2024
بەمەش ریال مەدرید لە نێو بەرگریکارە سەرەکییەکاندا تەنها ناچۆ فێرناندێزی ماوە و تا کاتی گەڕانەوەی بەرگریکارەکان چاوەڕواندەکرێت چوامێنی ناوەڕاستکار لە جێگەی یاری بکات. لە نێو بەرگریکارە لاوەکانی تیمی دووهەمیش کاریلۆ و مارڤێل بەهەمان شێوە پێکانیان هەیە.
سێ یاری داهاتووی ریاڵ مەدرید بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید و جیرۆنا یە لە لالیگا و دواتریش لایپزیگ لە چامپیۆنزلیگ.