جامی ئەفریقا 2023عێراقگرنگترین

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: ئه‌و كه‌سانه‌ رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه‌ زیانیان بە ناوبانگی عێراق گەیاندووە

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ كاساس و درجال كۆبووه‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ عه‌دنان درجال و خیسۆس كاساس كۆبووه‌وه‌.

دوای ده‌رچوونیان له‌ قۆناخی شازده‌ی جامی ئاسیا و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق، ئه‌مرۆ سه‌رۆكوه‌زیزانی عێراق له‌گه‌ڵ عه‌دنان درجال سه‌رۆكی فیدراسيۆنی تۆپی پێی عێراق و خیسۆس كاساس راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كۆبووه‌وه‌.

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، لایەنە پەیوەندیدارەکانم راسپاردووه‌  رێوشوێنی پێویست بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە بگرنەبەر کە زیانیان بە ناوبانگی عێراق گەیاندووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی زیانیان به‌ ناوبانگی عێراق گه‌یاندووه‌، لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر.

دوای دۆرانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن له‌ قۆناخی شازده‌ی جامی ئاسیا به‌شێك له‌ رۆژنامه‌نووسه‌ عێڕاقیه‌كان له‌ هۆلی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هێرشیان كرده‌ سه‌ر كاساس و ووشه‌ی نه‌شیاویان به‌كارهێنا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button