ئینگلتەرا

ڤان پێرسی بەرامبەر ئیڤەرتۆن یاری دەکات

سێر ئەلێکس ڤێرگەسۆن ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ئاشکرایکرد  ئەستێرەی تازەی یانەکەیان ڕوبن ڤان پێرسی لە یەکەم هەفتەی خولی ئینگلیزیدا بەرامبەر ئیڤەرتۆن یاری دەکات.

شەوی ڕابردوو ڤان پێرسی لە ئارسناڵەوە گوێزرایەوە بۆ مانچستەر یونایتد و ئەم هەواڵەش کاردانەوەیەکی جیهانی زۆری بەدوای خۆیداهێنا.

ڤێرگەسۆن وتی هێشتا گرێبەستەکە واژۆنەکراوە بەڵام هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر گواستنەوەکە، واژۆکردنی گرێبەستەکەش دوادەکەوێت تا ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بەڵام دووپاتیکردەوە ڤان پێرسی بۆ یارییەکەی ئیڤەرتۆن ئامادە دەبێت.

یارییەکەی ئیڤەرتۆن ڕۆژی دوو شەمەی داهاتوو دەبێت و جیهان بەپەرۆشە بۆ بینینی ڤان پێرسی و واین ڕوونی لە پاڵ یەکدا کە وەرزی ڕابردوو گۆڵکاری یەکەم و دووەمی خولی ئینگلیزی بوون.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close