ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

نۆتینگهام ئەستێرەیەکی لاوی پۆرتوگالی گواستەوە

دووەم گرێبەستی نۆتینگهامە لە دوا رۆژی گواستنەوەی زستانەدا

یاریگا –

رۆدریگۆ ریبێرۆ، یاریزانی سپۆرتینگ لیسبۆن بە فەرمی پەیوەندی بە نۆتینگهام فۆرێستەوە کرد.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، نۆتینگهام و سپۆرتینگ لەسەر گواستنەوەی ریبێرۆ رێککەوتن و تاوەکو ئامادەکردنی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی، ئەمڕۆ راگەیێندرا.

ریبێرۆ بە خواستن پەیوەندی بە فۆرێستەوە دەکات و لە کۆتایی وەرزدا، نۆتینگهام دەتوانێت گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی و کۆی بەهای گواستنەوەکە دەگاتە 10 ملیۆن پاوەند.

لە ئەگەری واژۆکردنی گرێبەستی هەمیشەیی، ئەوا ریبێرۆ گرێبەستێک بۆ ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە واژۆ دەکات.

خۆرخێ مێندێس، بریکاری ناوازەی یاریزانان، رۆڵێکی باڵای لە رێککەوتنی نێوان هەردوو یانەکەدا گێڕاوە.

ریبێرۆ لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە ئەکادیمیای سپۆرتینگەوە کرد و لە ساڵی 2021 یەکەم گرێبەستێکی پیشەیی لەگەڵ سپۆرتینگ مۆر کرد.

لەم وەرزەدا، ریبێرۆ بەشداری لە سێ یاری خولی پۆرتوگالیدا کردووە و 10 یاریشی لەگەڵ تیمی دووەمی یانەکە کردووە و خاوەنی دوو گۆڵە.

ریبێرۆ درێسی ژمارە 37 لەگەڵ ترێنتساید دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button