ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی چاڤی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئۆساسونا

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئۆساسونا.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئۆساسونای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە.

تاكە گۆڵی یارییەكە لەلایەن ڤیتۆر رۆكی لە خولەكی 63ی یارییەكەدا تۆماركرا و سێ خاڵی زێڕینی بەخشیە یانەكەی.

لێدوانەكانی چاڤی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئۆساسونا;

یارییەكی قورس بوو، لە سەرەتاوە توانیمان كۆنترۆڵی یارییەكە بكەین و دواتر لە دەستماندا، تەنانەت بە دە یاریزانیشەوە دوو بۆ سێ هەلی زێڕینیان درووستكرد، كاردەنەوەمان باش بوو، سێ خاڵی گرنگمان بەدەستهێنا بەڵام دەبێت باشتر بین.

بەردەوام بوو گوتیشی:

هەستم بە دوو دڵی و قەلەقی كرد، ئەنجامەكە 1-0 بوو، دەبوو گۆڵی دووەممان بكردایە، بۆیە لە هیچ كاتێكی یارییەكەدا ئارام نەبووم.

دەربارەی ڤیتۆر رۆكی گوتی:

گۆڵكاران پشت بە گۆڵەكانیان دەبەستن و زۆر پێوویستم بەو گۆڵە بوو، لەو بارودۆخە ئازاد كرا و دەچێتە دۆخی دڵخۆشیەوە، لە یارییەكانی دیكەدا چانسی نەبوو ئەمڕۆ توانی خۆی ئازاد بكات، بەهۆی ئەو پێكانە درێژ خایەنەی لە بەڕازیل تووشی بوو دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بكەین.

دەربارەی پێكانەكەی لامین یامال و جواو كانسێلۆ چاڤی گوتی:

ئەوان تەنیا هەستیان بە ئازار كرد و هیچ شتێكی جدی نییە تا خەمی لێ بخۆن.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە دوای جیڕۆنای پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button