ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

“مێسی بکەن بە راهێنەری بارسێلۆنا”

Yariga App

یاریگا –

پێشنیار دەکرێت لیۆنێل مێسی بکرێت بە راهێنەری نوێی بارسێلۆنا.

هەفتەی رابردوو چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا ئاشکرایکرد لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دەهێنێت و ماڵئاوایی دەکات.

هەر دوای قسەکانی چاڤی، ناوی چەند راهێنەرێکی دیاری ئەوروپا بە یانە کاتالۆنییەکە بەسترایەوە، نزیکترینیان میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ بوو. بەڵام هەرزوو راهێنەرە ئیسپانییەکە سەرجەم دەنگۆکانی رەتکردەوە و مانەوەی خۆی لە گەنەرز راگەیاند.

دانی مێرفی ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوول و فولهام لە بەرنامەیەکی talkSPORT، پێشنیار دەکات بەرپرسانی بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی بکەن بە راهێنەری نوێی یانە کاتالۆنییەکە.

مێسی دەست لە هەرچی بدات دەیگۆڕێت بۆ زێڕ، ئەو لەدایکبووە بۆ ئەوەی کاری سەرسوڕهێنەر بکات، پێویستە ببێت بە راهێنەری بارسێلۆنا

مێسی هەرگیز خۆشەویستی بۆ بارسێلۆنا نەشاردووەتەوە، پاش جێهێشتنی پاریس سانجێرمان دەیویست بگەڕێتەوە بارسا، بەڵام لەگەڵ خوان لاپۆرتا نەگەیشتنە رێککەوتن و پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی کرد.

ئەستێرە ئەرجەنتیینیەکە لە رابردوودا باسی لە ئەگەرەکانی بوونی بە راهێنەری یانەیەک کردووە، بەڵام بە تەواوی خۆی بۆ ئەو ئەرکە یەکلایی نەکردووەتەوە.

لە پلانمدا نییە ببمە راهێنەر، بەڵام زیدانیش ئەو قسەی کرد و دواتر سێ چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، حەزم لە درووستکردنی تیم و یاوەریکردنی راهێنەرانە، بەڵام جارێ بە تەواوی خۆم یەکلایی نەکردووەتەوە.

لیۆنێل مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا

بابەتی زیاتر

Back to top button