ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئۆساسونا

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئۆساسونا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 21:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئۆساسونا بكات.

پێش ئەو یارییە بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێت و ئۆساسوناش بە 26 خاڵ لە ریزبەندی دوازدەیەم دێت.

یانە كەتەلۆنییەكە لە تواناكانی هەریەك لە تێر شتیگن، جواو فێلیكس، گاڤی، بالدێ، رۆبێرتۆ و ماركۆس ئاڵۆنسۆ بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: ئیناكی پێنا

هێڵی بەرگری: كانسێلۆ ، كریستێنسن ، ئاراوخۆ، كۆندێ

هێڵی ناوەند: دی یۆنگ، گوندۆگان، رۆمیۆ

هێڵی هێرشبردن: لامین یامال، لیڤاندۆڤسكی ، فێران تۆرێس

 

بابەتی زیاتر

Back to top button