سعوودیە

نەسر یاریزانێکی بیانی ناردە دەرەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسری سعودی بە خواستن یەکێک لە یاریزانە بیانییەکانی ناردە دەرەوە، بەڵام هەر لە خولی سعودیە دەبێت و ئەگەری گەڕاندنەوەی هەیە.

یانەی ئیتیفاق کە ئەم زستانە بە ڕەزامەندی دوولایەنە لەگەڵ جۆردان هێندرسن گرێبەستی نێوانیان  هەڵوەشاندەوە، لە شوێنگرەوەیەک دەگەڕا بۆ جێگەی یاریزانە ئینگلیزیە بە ئەزموونەکە بۆ نیوەی دووەمی یاریەکای خولی ڕۆشەن، بە تایبەت کە لە ئێستادا لەو خولە دۆخیان باش نییە و ڕێی بردنەوەیان لێ ون بووە, هەر بۆیە لەم ساتەدا باشترین بژاردەی بەردەمیان سیکۆ فۆفانای یاریزانی نەسر بووە.

رۆژنامەنووس بێن یاکۆبس لە پێگەی X زانیارییەکەی بڵاو کردووەتەوە کە خواستنەکە تەنها تا کۆتایی وەرزەکە دەبێت و خودی یاریزانە کۆتدیڤوارییەکە قایل بووە و، دوای کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا پەیوەندی بە کوڕانی ستیڤن جێراردەوە دەکات.

هاوکات ئەم گواستنەوەیە سوودی یانەی نەسریشی تێدایە بەوەی ماوەیەکە نیازیان لە فرۆشتنی فۆفانا هەیە بۆ جێگە چۆڵ کردن بۆ هێنانی یاریزانی بیانی نوێ دوای ئەو بڕیارەی کە لە سعودیەوە دەرچوو بەوەی یانەکان دەتوانن ژمارەی یاریزانانی بیانی لە هەشت یاریزانەوە زیاتر بکەن بۆ دە یاریزان

 

لە راستەوە: فۆفانا، برۆزۆڤیچ، رۆناڵدۆ و مانێ              

بابەتی زیاتر

Back to top button