ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە گواستنەوەی مۆیس کین پاشگەز بووەوە

گواستنەوەی مۆیس کین لە یوڤێنتۆسەوە بۆ ئەتڵەتیکۆ مەدرید شكستی هێنا سەرەڕای ئەوەی یاریزانە گەیشتبووە بارەگای یانە تازەکەی.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، پاشگەزبوونەوەی ئەتلەتی دوای ئەوە هات پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام درا و دەرکەوت وازوو ناگەڕێتەوە یاریگاکان. بڕیار وابوو ئەتڵەتیکۆ بڕی 500 هەزار یۆرۆ بداتە یۆڤی تاوەکو بۆ شەش مانگ بە خواستن یارییان بۆ بکات، یۆڤی بە بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکەی راگەیاندبوو کەوا کین  لە مانگی دوو دەگەڕێتەوە یاریکردن بەڵام پشکنینەکانی ئیسپانیا دەریانخست ناوبراو تاوەکو مانگی سێ ناتوانێت یاری بکات.

هەر بۆیە، ئەتڵەتیکۆ لە کۆتا ساتەکاندا بڕیاریدا کین بنێرێتەوە ئیتاڵیا چونکە نایەنەوێت 500 هەزار یۆرۆ بدەن بۆ یاریزانێک کە تەنها دوو مانگ بتوانێت یارییان بۆ بکات.

کین لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا بەشداری 12 یاری یۆڤی کردووە و هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button