ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ئەلێگری: بۆ یارییەکەی سیبال سەرکێشی بە ڕۆناڵدۆوە ناکەم

یاریگانێت- ڕاهێنەری یوڤێنتۆس نایەوێت لەم قۆناغەدا سەرکێشی بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە بکات بۆ یارییەکانی خولی ئیتاڵیی.

ئەلێگری و یانەکەی ڕۆژی شەممە دەبنە میوانی یانەی سیباڵ لە میانی هەفتەی 32ی خولی ئەو وڵاتە، کە یەکسانبوونیش خانمەپیرەکە دەکاتە پاڵەوانی ئەم وەرزە. لەم بارەیەوە ڕاهێنەرەکە وتی: “لەو یارییەدا پشوو بە زۆرێکیان دەدەین، هەشە لەوانیتر پێویستیان بە یاریکردنە، تەنانە گەر بیشبەینەوە، ئاهەنگگێڕان دوادەدەخەین.”

سەبارەت بە بەشداریکردنی ڕۆناڵدۆ، گوتی: “ڕۆژی سێشەممە یارییەکی گرنگمان هەیە ‘بەرامبەر ئەژاکس’ بۆیە سەرکێشی کردن بە ڕۆناڵدۆ بەرامبەر سیباڵ نالۆژیکییە.”

یۆڤی ڕۆژی سێشەممە لە تۆرینۆ میوانداریی ئەژاکس دەکات لە یاری گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنسکیگ. یاری چوونیان 1-1 کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button