کوردستان

شوانەکەمال؛ ئەوەی ئەمڕۆ من کردم کۆی تیپەکە تێدا بەشدارە

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەکانی دەستپێکی گەڕی حەڤدەیەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی ئاکرێ لە نێو یاریگا و بەردەم هاندەرانی میوانداری یانەی دەربەندیخانی رکابەری کرد.

دوای ئەوەی یانەی ئاکرێ لە یاریەکەدا بە گۆڵێک لە پێش یانەی دەربەندیخان بوو، یانەی ئاکرێ لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا لە خولەکی 88 یاریزان عەماڕ شەعلان بەتەنیا لەگەڵ گۆڵپارێز مایەوە بەڵام لەم کاتەدا کاپتنی یانەی دەربەندیخان شوانە کەمال دەگاتە پێش یاریزانەکە و یانەکەی لە گۆڵی دووەمی ئاکرێ ڕزگار دەکات و تۆپەکە دەپچڕێنێ.

شوانە کاردانەوەی دەبێت و لەوێدا وەک ئەوە وابێت ئەوان دەتوانن بگەڕێنەوە و گۆڵ تۆمار بکەن و گڕوتینێکی زۆر دەدات بە هاوڕێکانی، شوانە لە خولەکی 93ـی یاریەکە بە تەواوی دەبێتە فریاد ڕەسی یانەکە و گۆڵی بەرامبەریش تۆمار دەکات.

دەربارەی ئەم رووداوانەی ئەمڕۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا پەیوەندی بە یاریزانی ناوبراو کرد و گووتی ؛ ئەمڕۆ هەستێکی تایبەتم هەبوو رۆژێکی مێژووییم تۆمار کرد کە هەرگیز لە یادی ناکەم، ئێمە بە رۆحیەتێکی بەرز یاریمان کرد و بۆ سەرکەوتن هاتبوینە ئاکرێ، پێویستە یاریزان تا دوا خولەک بجەنگێت، ئەوەی من ئەمڕۆ کردم کردەیەکە کۆی تیپەکە تێدا بەشدارە و بۆ هەموومانە.

لە پرسیارێکی تایبەتی تۆڕی وەرزشی یاریگا بۆ کاپتنەکەی یانەی دەربەندیخان سەبارەت بە ئامانجیان لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی کوردستان شوانە گووتی؛ لە بارو دۆخێکی تەواو سەقامگیر داین و تیپەکە بەرەو باشی دەڕوات، دەمانەوێ تا کۆتایی خول کێبڕکێ بکەین و ژمارەیەکی قوڕس بین لەخولەکە،  بۆ هەمیشە هاندەرانمان دڵخۆش بکەین بە ئاست و ئەنجام.

بابەتی زیاتر

Back to top button