ئیسپانیائینگلتەرایاریگا

گواردیۆلا پاڵپشتی لە بڕیارەکەی چاڤی دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، پشتگیری لە بڕیارەکەی چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا کرد کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

سبەی شەو لە هەفتەی 22ی خولی پرێمەرلیگ، یانەی مانچێستەر سیتی میوانداری بێرنلی دەکات. بەم بۆنەیە پێپ گواردیۆلا بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کرد.

رۆژنامەنووسان لەم کۆنگرەیەدا پرسیارەکانیان سەبارەت بە داهاتووی خۆی لە مانچێستەر سیتی و هەروەها چاڤی خوێندکاری پێشووی لەسەر کورسی یەدەگی بارسێلۆنا و بارودۆخی ئێرلینگ هاڵاند هێرشبەری یانەکەی بوو.

پێپ گواردیۆلا لە سەرەتای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سەبارەت بە دۆخی ئێرلینگ هاڵاند گوتی:

هاڵاند ئامادەیە و سبەی یەکەم یاری گەڕانەوەی دەبێت.

لە وەڵامی بڕیاری چاڤی بۆ دەست لەکار کێشانەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنادا گۆتی:

بەگوێڕەی ئەزموونی خۆم دەبێت ئەوە بڵێم کە ناتوانین فشارەکانی پرێمەرلیگ بەراورد بکەین لەگەڵ فشارەکانی ئیسپانیا. 1000 هێندەی پرێمەرلیگ قورسترە. لە هەفتەیەکدا یاریی زۆر و 6 کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەیە. ئەو فشارەی لە بارسێلۆنا هەستی پێدەکەیت بەراورد ناکرێ لەگەڵ هیچ شوێنێکی تر. من بە تەواوی لەگەڵ بڕیارەکەی چاڤیدام.

لە وەڵامی ئەگەری جێهێشتنی مان سیتی گوتی:

زۆر جار گوتوومە، هەموو ئەو شتانەم هەیە کە راهێنەرێک لە مانچستەر سیتی ئاواتی بۆ بخوازێت. یانەکە پشتگیریم دەکات، یاریزانەکان پشتگیریم دەکەن، کەشێکی باشمان هەیە. هێشتا هەست بە باشی دەکەم لە سیتی و رۆژێک دێت دواجار کۆتایی دێت، بەڵام ئێستا بیر لەوە ناکەمەوە.

بڕیارە سبەی یانەی مانچێستەر سیتی لە گەڕی 22ی پرێمەرلیگ کاتژمێر 22:30 لە یاریگای ئیتیحاد رووبەڕووی یانەی بێرنلی ببێتەوە. سیتیزن بە جیاوازی 5 خاڵ لەگەڵ لیڤەرپوولی پێشەنگ، لە پلەی دووەمی پرێمەرلیگدا جێگییر بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button