ئاسیاجامی ئاسیا 2023عێراق

تایبەت بە یاریگا؛ کاساس لە یاریی ئوردن دەیویست یاریی بە ئاکام هاشم بکات

Yariga App

یاریگا –

کاساس لە یارییەکەی ئوردن دوای کرانە دەرەوەی ئەیمەن حوسێن ویستویەتی ئاکام هاشم بباتە ناو یاریگا، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی ژمارەی گۆڕانکارییەکانی نەیتوانیبوو گۆڕانکاریی دیکە بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لە نیوەی دووەمی یاریی عێراق و ئوردن لە قۆناخی 16ـی جامی ئاسیا کاتێک ئەیمەن حوسێن بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، خیسۆس کاساس ویستبووی ئاکام هاشم بۆ پتەوکردنی هێلی بەرگری بباتە ناو یاریگا، بەڵام لەبەر ئەوەی عێراق لە یارییەکە بە سێ جار چوار گۆڕانکاریی کردبوو، مافی گۆڕانکاریی دیکەی نەمابوو، بۆیە ئاکام هاشم جارێکی دیکە دەرفەتی یاریکردنی لەدەست دا.

خیسۆس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە گوتی :’کاتی کارتە سوورەکە رێگربوو لە بەردەممان بۆ ئەوەی بتوانین بەرگریکاری زیاتر ببەینە ناو یاریگا، چونکە پێش کارتە سوورەکە سەرجەم گۆڕانکارییەکانمان ئەنجام دابوو’.

کاساس: کارتە سوورەکەی ئەیمەن لە کاتێکدابوو ئێمە بەهۆی تەواوبوونی ژمارەی گۆڕانکارییەکانمان، نەمانتوانی گۆڕانکاریی بکەین و هێلی بەرگری پتەوتر بکەین.

کاساس لە یارییەکەی ئوردن تەنیا چوار گۆڕانکاریی کردبوو، هەریەکە لە مێرخاس دۆسکی و زیدان ئیقبال بەیەکەوە لە خولەکی 54 هاتنە ناو یاریگا، دواتر لە خولەکی 63 موهەننەد عەلی (میمی) هاتە ناو یاریگا، عەلی عەدنانیش لە خولەکی 72 هاتە ناو یاریگا و شوێنی سەعد ناتقی گرتەوە کە بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button