جامی ئاسیا 2023عێراقگرنگترین

فیدراسۆنی تۆپی پێی ئوستڕالیا پاڵپشتی له‌ ناوبژیوانی یاریى عێراق و ئوردن ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی عێراقی لە یارییەکی بەهێزدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ به‌ ئوردن دۆڕا، لە یارییەکە ناوبژیوان ئەیمەن حسێن به‌ كارتی سور ده‌ركرد و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیداهێنا.

له‌ پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیاڵ مێدیا هێرشێكی زۆر كرایه‌ سه‌ر ناوبژیوانی ئێرانی عه‌لی ره‌زا فغانی، له‌ قه‌ته‌ریش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروست بوو.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوسترالیا پاڵپشتی خۆی بۆ عه‌لی ره‌زا ناوبژیوانی یاریه‌كه‌ رایگه‌یاندوو، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌:

فیدراسیۆنی ئوسترالیا بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ناوبژیوان عەلی ره‌زا و هەموو پاڵپشتیه‌كی بۆ خۆی و خێزانەکەی ده‌كات کە پێویستیانە.

هەروەها تۆپی پێی ئوسترالیا لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی سەلامەتی ئەلیکترۆنی و جێبەجێکردنی یاسا کاردەکات لەسەر ئەم بابەتە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌، سەلامەتی و خۆشگوزەرانی سەرجەم یاریزانانی تۆپی پێی ئوسترالیا و ئەندامانی کۆمەڵگەی تۆپی پێی ئوسترالیا لە پێشینەی کارەکانمانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button