ئینگلتەراگرنگترین

رافایێل بێنیتێز قسە لەسەر بڕیارەکەی کڵۆپ دەکات

''ئاگاداری زۆر وردەکاری نێو لیڤەرپوولم''

Yariga App

یاریگا –

رافایێل بێنیتێز، راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول ستایشی یۆرگن کڵۆپ دەکات و پێی وایە دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە.

هەینی رابردوودا، کڵۆپ بڕیاری وازهێنانی لە پۆستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە ئاشکرا کرد، ئەمەش دوای بەسەربردنی 9 ساڵ لەگەڵ یانەکەی مێرسیساید.

بێنیتێز کە ئێستا راهێنەری سێلتا ڤیگۆییە، پرسیاری بڕیارەکەی کڵۆپیان لێکرد، رافا لە وەڵامدا دووپاتیکردەوە، دەستی بە زۆر وردەکاری نێو یانە ئینگلیزییەکە دەگات و ئاگاداری زۆر بابەتە.

من پەیوەندی زۆر باشم لەگەڵ خەڵکی لیڤەرپوول و بەرپرسانی نێو یانەکە هەیە، بۆیە کەم تا زۆر ئاگاداری رووداوەکانی نێو یانەکەم، تەنیا قسەی ئەرێنیم لەسەر کڵۆپ هەیە، چونکە هاوڕێی منەوە و پەیوەندییەکی باشم لەگەڵیدا هەیە. کڵۆپ کاری زۆر گەورەی لەگەڵ لیڤەرپوول کردووە، تەنیا دەتوانم بە ئەرێنی باسی لیڤەرپوول و کڵۆپ بکەم، بەڵام من شتی دیکەی نێو یانەکە دەزانم و ناتوانم باسی بکەم.

لەبارەی ساتی ئاشکراکردنی بڕیارەکەی، بێنیتێز دەڵێت

کڵۆپ بەردەوام قسەی دڵی خۆی دەکات و کاتی بە یانەکە داوە، بەلای منەوە کارێکی زۆر ئەڵمانیانەی کردووە، چونکە ئەڵمانەکان زووتر بەرامبەر خۆیان ئاگادار دەکەنەوە، تاوەکو شۆک دروست نەکات. با هیوابخوازین لیڤەرپوول بە باشی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکات، هیوادارم راهێنەرێکی باش بهێنن و هیوای باشترین بۆ یانەکە دەخوازم.

بێنیتێز لە ساڵانی نێوان 2004 تاوەکو 2010 راهێنەری لیڤەرپوول بووە، لەگەڵ لیڤەرپوول چامپیۆنزلیگ و جامی FA بەدەستهێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button