ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هاوژینی كڵۆپ داهاتووی راهێنەرە ئەڵمانیەكە دیاری دەكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئەڵمانیا ئەگەری وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیان لەلایەن یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزیەوە ئاشكرا كرد.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا كڵۆپ رایگەیاند كە لە كۆتایی وەرزدا واز لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی لیڤەرپوول دەهێنێت، رۆژێك دواتر چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆناش هەمان بڕیاری دا و هەردوو راهێنەر لە كۆتایی وەرزدا یانەكانیان جێ دەهێڵن.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، یۆرگن كڵۆپ پێش گفتۆگۆكردن لەگەڵ هاوژینی بڕیار لەسەر داهاتووی نادات.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، خێزانی كڵۆپ خاوەنی كێڵگەیەكن لە شارۆچكەی ئەندراتسك لە مایۆركا، بۆیە گۆڕینی كەش و هەوای باران و سەرمای لیڤەرپوول بە كەش و هەوایەكی خۆشتر دەتوانێت سەرنجیان رابكێشێت.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، بارسێلۆنا سوود مەند دەبێت ئەگەر ئۆفەرێك بۆ گواستنەوەی پێشكەش بكەن، چونكە یانە كەتەلۆنییەكە تاكە تیپی گەورەی لالیگایە كە بتوانێت گرێبەستی لەگەل واژۆ بكات، بەتایبەت دوای ئەوەی ریال مەدرید گرێبەستی كارلۆ ئانچێلۆتی تا ساڵی 2026 نوێ كردەوە و دیێگۆ سیمیۆنیش تا ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەل ئاتلێتیكۆ مەدرید هەیە.

ئاماژە بەوەشكراوە، خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا سەرسامە بە قوتابخانە ئەڵمانییەكان.

لە درێژەی راپۆرتەكەشدا هاتووە، گرێبەستكڕدن لەگەڵ یۆرگن كڵۆپ وەك روودانی رووداوێكی گرنگ و گەورە بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا دادەنرێت.

یۆرگن كڵۆپ لەگەڵ لیڤەرپوول

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی یانزە خاڵ لە دوای جیڕۆنای پێشەنگەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button