ئاسیاسعوودیەگرنگترین

نێیمار بەشێوازێكی جیاواز دەردەكەوێت

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سێلڤا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی هیلالی سعودی لە دوای دەركەوتنی بە شێوازێكی جیاواز مشتومڕەكانی بە دوای خۆیدا هێنا.

بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی نێیمار لە یاریكردن دابڕاوە و گەڕاوەتەوە بۆ بەڕازیل بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا چەندین وێنە و ڤیدیۆی نێیمار، ئەستێرەی هیلالی سعودی بڵاو بووەتەوە، كە لە ئاهەنگی لەدایك بوونی رۆماریۆی بەڕازیلیدا بەشدارە، بەهۆی زۆر بوونی كێشیەوە مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

هەژماری فەرمی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنە و ڤیدیۆیەكی ئەستێرە بەڕازیلیەكەی بڵاو كردووەتەوە، كە وا دەردەكەوێت كێشی بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، ئەمەش بووە هۆی ئەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا زۆرترین رەخنەی لێ بگیرێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا نێیمار دا سێلڤا بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ ریزەكانی پاریس سانجێرمانی بەرەو هیلال جێهێشت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button