ڤیدیۆ: چەند رۆژنامەنووسێکی عێراقی هێرشیان کردە سەر کاساس و هەوڵیان دا پەلاماری بدەن
یاریگا –
دوای کرانە دەرەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە جامی ئاسیا، لە هۆڵی کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەی ئوردن چەند رۆژنامەنووسێک هێرشیان کردە سەر کاساس و ویستیان پەلاماری بدەن.
دوای ئەوەی عێراق لە قۆناخی 16 بەرامبەر ئوردن دۆڕا و ماڵئاوایی لە جامی ئاسیا کرد، لە هۆڵی کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە چەدن رۆژنامەنووسێکی عێراقی هێرشیان کردە سەر خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، دواتر رۆژنامەنووسە عێراقییەکان هۆڵەکەیان بەجێهێشت و لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە ئامادە نەبوون.
🔴 مشادة مع الجهاز الفني وانسحاب صحفيين عراقيين من مؤتمر المدرب كاساس بعد خسارة المنتخب العراقي.#كأس_اسيا_2023 pic.twitter.com/at7x93k2dc
— العراق برس (@aliraqplus) January 29, 2024
لەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، دەردەکەوێت چەند رۆژنامەنووسێکی عێراقی وشەی ناشرین بەرامبەر کاساس بەکار دەهێنن، تەنانەت یەکێکیان کاساس بە ‘سەگ’ ناو دەبات.
خیسۆس کاساس لەبارەی دۆڕانەکەیان گوتی :’بەداخەوە هەندێک کەس دەیانەوێت بەهۆی دۆڕانەکەی ئەمڕۆمان ئازاری عێراقییەکان بدەن، بەهۆی کاردانەوە و هەڵسوکەوتی بەشێک لە رۆژنامەنووسانی عێراقی دڵتەنگم، دەبێت لەکاتی دۆڕانیش لەگەڵ هەڵبژاردەکەیان بن، بەڵام وادیارە بەشێکیان هیوایان بە دۆڕانی هەڵبژاردەکەمان دەخواست’.