عێراق لە قۆناخی 16 لە جامی ئاسیا دەرکرا
یاریگا –
عێراق لە قۆناخی 16 ماڵئاوایی لە جامی ئاسیا کرد و لەسەر دەستی ئوردن لە پاڵەوانێتییەکە کرایە دەرەوە.
له یاریگای نێودەوڵەتی خه‌لیفه، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له قۆناخی شازده‌ی جامی ئاسیا به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن یاریكرد به 3-2 یاریه‌كه‌ی دۆراند و ماڵئاوایی كرد و ئوردنیش گه‌یشته قۆناخی هه‌شت.
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه و له خوله‌كی 45 یهزین نه‌عیمات گۆڵی پێشكه‌وتنی ئوردنی تۆماركرد، ئه‌و گێمه به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، له خوله‌كی 68 سه‌عد ناتق به‌لێدانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ عێراق یه‌كسان كرده‌وه، ئه‌یمه‌ن حوسێن له خوله‌كی 76 گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی تۆماركرد، به‌هۆی ئاهه‌نگ گێرانی گۆڵه‌كه‌ی ناوبژیوان كارتی سوری به‌روویدا به‌رزكرده‌وه.
پێشكۆتایی هاتنی یاریه‌كه ئوردن له رێگه‌ی یاریزانان یهزین عه‌ره‌ب و نزار رشدان دوو گۆلی تۆماركرد و یارییه‌كه‌یان به 3-2 برده‌وه.
به‌م سه‌ركه‌وتنه ئوردن له قۆناخی هه‌شتی جامه‌كه به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی تاجگستان یاری ده‌كات، یاریه‌كه‌ش له 2ی مانگی داهاتوو له‌سه‌ر یاریگای ئه‌حمه‌د بن عه‌لی ئه‌نجام ده‌درێت.
عێراق هەمان ئەنجامی جامی ئاسیای 2019ـی بەدەستهێنا و جارێکی دیکە لە قۆناخی 16 ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.