ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

میلان نرخی لیاوی بە پاریس راگەیاندووە

یاریگا-پاریس سان جێرمان داوای رافایل لیاو دەکات و میلانیش داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکات.

بەگوێرەی ماتیۆ مۆرێتۆی رۆژنامەنووسی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، میلان بە پاریسی راگەیاندووە دەبێت پارەی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لیاو بدەن کە 175 ملیۆن یۆرۆیە.

ماتیۆ دەڵێت، هێشتا گفتوگۆی فەرمی دەستی پێنەکردووە بەڵام پاریس ئاگادارە میلان تەواوی پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەوێت.

ساڵی رابردوو، دوای دەنگۆیەکی زۆر سەرەنجام لیاو گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2028 تازەکردەوە و سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی بەرزکرایەوە بۆ 175 ملیۆن یۆرۆ.

ئەمە لە کاتێکدایە، ناوبراو لەم وەرزەدا ئاستی دابەزیووە و تەنها سێ گۆڵی لە خولی ئیتاڵی تۆمارکردووە لە کۆی 19 بەشداریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button