عێراقکوردستانگرنگترین

جگە لە عەلی شاخەوان سەرجەم یاریزانەکانی دیکەی هەولێر پەیوەندییان بە یانەکە کردەوە

Yariga App

یاریگا –

جگە لە عەلی شاخەوان سەرجەم یاریزانانی هەولێر پەیوەندییان بە یانەکە کردەوە و ئەمڕۆ گەشتی بەغدا دەکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (29ـی یەنایەری 2024) شاندی یانەی هەولێر کاتژمێر 07:00 بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن، بۆ ئەوەی دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر قوە جەوییە و شوڕتە بکەن و خۆیان بۆ یارییەکانی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادە بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، جگە لە عەلی شاخەوان تەواوی یاریزانەکانی دیکەی یانەکە بایکۆتیان شکاند و گەشتی بەغدا دەکەن، شێرکۆ کەریم و حوسێن جولی لەگەڵ شاندی یانەکە گەشتیان نەکردووە، بەڵام وابڕیارە ئەمڕۆ بە جیا بگەنە بەغدا و پەیوەندی بە شاندی یانەکەی قەڵاومنارە بکەن.

دوای رۆیشتنی ئاسۆ رۆستەم و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، عەلی شاخەوان تاکە یاریزانی یانەکەیە تاوەکو ئێستا لەسەر بایکۆتکردنی مەشق و راهێنانی یانەکە بەردەوامە و گەشتی بەغدای نەکردووە، کە هەریەکە لە شێرکۆ کەریم و محەمەد موحسین و حوسێن جولیش بایکۆتی راهێنانەکانیان کردبوو.

وابڕیارە سبەی هەولێر لە یارییەکی دۆستانە لە بەغدا رووبەڕووی قوە جەوییە بێتەوە، رۆژی هەینیش رووبەڕووی شوڕتە بێتەوە، یانەکەی پایتەخت بۆ ماوەی چوار رۆژ لە بەغدا دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button