ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: بایرن میونشن یاریزانێكی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بە راهێنەرایەتیكردنی تۆماس تۆخێل بەردەوامە لە پتەوكردنی ریزەكانی و ئەمجارە بەرگریكارێكی فەڕەنسی گواستەوە یانەكەی.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی بایرن میونشن لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ساشا بۆی، بەرگریكاری فەڕەنسی یانەی گاڵاتاسەرای توركی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

ساشا بۆی تەمەن 23 ساڵان بە گرێبەستێك بۆ ماوەی چوار ساڵ و تا ساڵی 2028 پەیوەندی بە ریزەكانی یانە ئەڵمانیەكەوە كرد.

سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، بەرگریكارە فەڕەنسیەكە بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد.

لەم وەرزەی سوپەرلیگی توركیا ساشا بۆی بەشداری لە 19 یاریدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button