عەلی جاسم: ئێمە بۆ بەدەستهێنانی جامی ئاسیا بەربژێر نین
یاریگا –
عه‌لی جاسم یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رایدهگهنێت، ئه‌وان پاڵێوراونین بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی ئاسیا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یارییان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن له قۆناخی شازده‌ی جامی ئاسیا عه‌لی جاسم گوتی، نوێنه‌رایه‌تیكردنی عێراق له جامی ئاسیا شانازییه‌كه‌ی گه‌وره‌یه ،هیچ فشارێکمان لەسەر نییە چونکە یاریزانی باش و ستافێکی راهێنانمان هەیە کە متمانەی زۆرمان پێدەبەخشن.
گوتیشی، بە دڵنیاییەوە به‌رامبه‌ر ئوردن یارییەکی قورس دەبێت، هیچ یارییەکی ئاسان نییە، ئێمە ئامادەینو بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوون لە پاڵەوانێتییەکەین.
یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی جه‌وییه گوتیشی، ئێمه پالێوراوی سه‌ره‌كی نین بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، ده‌بێت ته‌نها سه‌رنجمان له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بێت، یاری ژاپۆنیش بووه رابردوو.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن تیپێکی به‌هێزه، رووبەڕووبوونەوەکەش جیاواز دەبێت هانده‌ران چاوەڕێی ئاستێكی به‌رزمان لێده‌كه‌ن، ئێمەش لە یارییەکە لە ئاست بەرپرسیارێتیدا دەبین.