یاریگا –
مارکوس راشفۆرد رووبەڕووی توڕەیی ئیریک تێن هاخی راهێنەری مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە سەن،ماركۆس راشفۆردی ئینگلیزی دوای مانەوەی دوو شەو لە شاری بێلفاست، بەشداری مەشق و راهێنانەکانی مانچستەر یونایتدی نەکردووە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەستێرە ئینگلیزییەکە رۆژی هەینی بە تین هاخی ڕاگەیاندووە کە زۆر نەخۆشە، سەرەڕای ئەوەی چەند کاتژمێرێک پێشتر لە یانەیەکی شەوانەدا بینیویەتی.
راشفۆرد رۆژی چوارشەممە راهێنانی کردووه، دواتر هەندێک وێنەی لە یانەیەکی شەوانەدا بڵاوبوونەوە، پاشان ئێوارەی پێنجشەممە لە یانەیەکی شەوانەی دیكه بینراوه، دواتر به فرۆكهیهی تایبهت گهڕاوهتهوه ماڵهوه.
تێن هاخ لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی رۆژی هەینی ئاشکرای کرد، کە راشفۆرد نەخۆشە و نەیتوانیوە مەشق و راهێنان بکات.
دوای ئهم رووداوانه تین هاخ دهیهوێت ماركۆس راشفۆرد سزابدات ، پێشتریش دووچاری سزابووه، ئەم رووداش سەرئێشەیەکی دیکە دهبێت بۆ راهێنهرهكه، پێش یارییەکەی یەکشەممە له قۆناخی چوارەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر نیوپۆرت.