ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر لاس پاڵماس

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر لاس پاڵماس.

شەوی رابردوو لاس پاڵماس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

خاوەن ماڵ لە سەرەتا و لە خولەكی 53ی یارییەكە بە گۆڵێكی خافیێر مونۆز پێشكەوتن و پاشان كوڕانی كارلۆ لەلایەن ڤینیسیۆس جونیۆر و ئۆرێلیەن چوامینی دوو گۆڵیان كرد و سێ خاڵی یارییەكەیان وەرگرت.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەكە كارلۆ ئانچیلۆتی گوتی:

ئەو گۆڵەی لێمانكرا هەموو شتێكی گۆڕی، یارییەكی باشمان كرد، لاس پاڵماس لەگەڵ تۆپ زۆر بە باشی یارییان دەكرد، ئێمە دەمانزانی بردنەوە قورس دەبێت، بردنەوەیەكی گرنگ بوو و دوو گۆڵی زۆر گرنگمان كرد چونكە یارییەكە زۆر ئاڵۆز بوو.

دەربارەی گەڕاندنەوەی ئەنجامەكان كارلۆ گوتی:

ئەمەش ئەوە دەردەخات کە یاریزانی باش و پاڵنەرمان هەیە و ئەوانەی سەر کورسی یەدەگ هەمیشە یارمەتیمان دەدەن، سەیری کورسی یەدەگ دەکەم و چەندین بژاردە دەبینم بۆ گۆڕینی یارییەکە.

دەربارەی گۆڕانكاریپێكردنی ڤینیسیۆس و كاماڤینگا گوتی: 

ویستم هاوسەنگی بەرگری بگەڕێنمەوە، كاماڤینگا ماندوو بوو دوای هەموو ئەو كارانەی كردی.

بەردەوام بوو گوتی:

گۆڵپارێزی لاس پاڵماس گۆڵپارێزێکی باشە، ئێمەش گۆڵپارێزی باشمان هەیە، لاس پاڵماس یارییەكی جوانی تۆپی پێ دەکات و بە باشی مامەڵە لەگەڵ تۆپدا دەکات و زۆر بە باشی وەریدەگرێتەوە، یاریکردن بەرامبەریان ئاسان نییە، دەتوانن بەردەوام بن لە کارکردن بۆ ئەوەی سەرکەون بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و لاس پاڵماسیش بە 31 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button