ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤیاریال

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤیاریال.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤیاڕیال بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 22ی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی هەریەك لە شتیگن، گاڤی، ئینیگۆ مارتینێز، ئالۆنسۆ، رافینیا، رۆبێرتۆ و بالدێ بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤیاریال:

گۆڵپارێز: ئیناكی پێنا

هێڵی بەرگری: كۆندێ، ئاراوخۆ، كۆبارسی، كانسێلۆ

هێڵی ناوەند: گوندۆگان، پێدری ، دی یۆنگ

هێڵی هێرشبردن: یامال، لیڤاندۆڤسكی ، فێڵیكس

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە دوای جیڕۆنای پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button