ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

لە ئەرشیڤەوە؛ ئاڵۆنسۆ خەون بە راهێنەرایەتی کردنی لیڤەرپوول دەبینێت

ئاڵۆنسۆ لە ساڵی 2018-ەوە خەون بە ئانفیڵدڕۆد دەبینێت

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، پێنج ساڵ بەر لە ئێستا خەونی بە راهێنەرایەتی لیڤەرپوول دەبینی و لە چاوپێکەوتنێکدا، تەواوی وردەکارییەکانی ئاشکرا کرد.

ئاڵۆنسۆ، راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن لە ساڵی 2018 چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆک سپۆرت کرد و باسی لە دەستپێکردنی کاروانی راهێنەرایەتی خۆی کرد.

ئاڵۆنسۆ یەکێکە لە دیارترین کاندیدان بۆ شوێنگرتنەوەی یورگن کڵۆپ، ئەمەش دوای بڕیارە لەناکاوەکەی کڵۆپ بە وازهێنان لە پۆستەکەی.

چابی وەرزێکی نائاسایی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن پێشکەش دەکات، ئێستا پێشەنگی بۆندسلیگایە و لە کۆی 16 یاری، هیچی نەدۆڕاندووە.

راهێنەری ئیسپانییەکە زۆر حەز بە راهێنەرایەتیکردنی لیڤەرپوول دەکات، لە ساڵی 2018 قسەی بۆ تۆک سپۆرت کرد و گوتی

بەڵێ خەونم بە راهێنەرایەتیکردنی لیڤەرپوول دەکەم، بەڵام دەبێ خۆم بسەلمێنم و ئامادەکاری بکەم. ئەگەر رۆژێک لە رۆژان بڕیاری وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی بدەم، پابەندی و سۆزی من بۆ لیڤەرپوول دەبێت. با بزانم لە داهاتوودا چۆن رێگاکان دەبڕین.

لیڤەرپوول و ئاڵۆنسۆ پەیوەندییەکی قووڵیان هەیە، ئەستێرە ئیسپانییەکە بەشێک بوو لە بردنەوە مێژووییەکی لیڤەرپوول بەرامبەر ئەیسی میلان و بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگی 2005.

ئاڵۆنسۆ 210 یاری لەگەل لیڤەرپوول کرد و جیا لە چامپیۆنزلیگ، جامی FAیشی بەدەستهێنا.

لە دوای بڕیارەکەی کڵۆپ، پرێس کۆنفرانسی ئاڵۆنسۆ بەر لە یارییەکەی بۆڕووسیا مۆنشنگلادباخ هەبوو، رۆژنامەنووسان پرسیاری شوێنگرەوەی کڵۆپیان لێکرد

تێڕامان شتێکی ئاساییە، بەڵام ئەوەی کڵۆپ لەگەڵ لیڤەرپوول بەدەستیهێناوە، رێزێکی زۆری لێدەگرم، زۆریش پێی سەرسامم. ئەوەی لە 9 ساڵی رابردوودا کردوویەتی و بردنەوەی دەستکەوتەکان، ئەمە کارێکی زۆر گەورەیە، بەڵام سەرنجی من لەسەر لیڤەرکوزنە.

فێرناندۆ کارۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیڤەرکوزن دووپاتیدەکاتەوە؛ ئەگەر ئاڵۆنسۆ لە لیڤەرپوول داوا بکرێت، ئەوا لیڤەرکوزن بە هیچ شێوەیەک رێگری لێناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button