عێراقگرنگترین

هەولێر بۆ ئەنجامدانی دوو یاریی دۆستانە دەچێتە بەغدا

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر بۆ ئەنجامدانی دوو یاریی دۆستانە دەچێتە بەغدا و لەوێ رووبەڕووی قوە جەوییە و شوڕتە دەبێتەوە.

ئەحمەد شکور، سەرپەرشتیاری تیپی خولی عێراقی یانەی هەولێر لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’رۆژی دووشەممە دەچینە بەغدا بۆ ئەوەی دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر یانەکانی قوە جەوییە و شوڕتە ئەنجام بدەین، رۆژی سێشەممە رووبەڕووی قوە جەوییە دەبینەوە و رۆژی هەینیش رووبەڕوو شوڕتە دەبینەوە، بۆ ماوەی چوار رۆژ لە بەغدا دەمێنینەوە’.

زیاتر لە دوو هەفتەیە حەیدەر عەبدولئەمیر وەکو راهێنەری نوێی یانەکە دەستبەکاربووە و تیپەکە بۆ یارییەکانی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادە دەکات، کە دوای کۆتایی هاتنی جامی ئاسیا رۆژی 12ـی مانگی داهاتوو هەولێر لە یاریگای خۆی لە گەڕی سێزدەم میوانداریی نەورۆز دەکات.

هەولێر بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی پازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت، یانەکەی قەڵاومنارە لەکۆی 12 یاری تەنیا سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە نیوەی یارییەکانیشی دۆڕاوە، 11 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵیشی لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button