ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوای کڵۆپ سێ ئەستێرەی سەرەکی لیڤەرپوول جێدەهێڵن

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی ماڵئاوایی یۆرگن کڵۆپ، کۆچی بەکۆمەڵی ئەستێرەکانی لیڤەرپوول روودەدات.

دوێنێ هەینی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یۆرگن کڵۆپ ئاشکرایکرد لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول دەهێنێت و ماڵئاوایی لە یانەکەی دەکات.

بەڵام پێدەچێت کڵۆپ تاکە کەس نەبێت ماڵئاوایی لە رێدز بکات، بەگوێرەی هەواڵێکی تۆک سپۆرت،  رەنگە هەریەکە لە یاریزانان محەمەد سەڵاح، ڤێرجیل ڤان دایک و ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، ریزەکانی لیڤەرپوول جێبهێڵن.

گرێبەستی هەر سێ یاریزانەکە لەهاوینی 2025 بەسەردەچێت، هەرسێکیان لەژێر دەستی کڵۆپ بوونەتە سوپەرستار.

محەمەد سەڵاح لە هاوینی رابردوو نزیکبوو لەوەی پەیوەندی بە ئیتیحادی سعودی بکات، بەڵام بەهۆی کڵۆپ گواستنەوەکە شکستی هێنا، دوای رۆشتنی راهێنەرە ئەڵمانییەکە هیچ رێگرییەک لەبەردەم سعودییەکان نامێنێت و ئەگەری رۆشتنی سەڵاح زیاتر دەبێت.

ڤێرجیل ڤان دایک لە زستانی 2018، لەسەر داوای کڵۆپ بە بڕی 75 ملتۆن پاوەند پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، بوو بە گرانبەهاترین بەرگریکاری خولەکە و بەردی بناغەی پرۆژەکەی یۆرگن بوو.

ئالێکساندەر ئارنۆڵد لە لیڤەرپوول جیا لە کڵۆپ هیچ راهێنەرێکی دیکەی نەبووە، لە ئەکادیمیای یانەکە پێگەیشتووە و لەژێر دەستی راهێنەرە ئەڵمانییەکە بووە بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی باڵی راست لە جیهاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button