سەرۆكی ناپۆلی یانەی داهاتووی ئۆسیمین دیاری دەكات
یاریگا –
ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس، سەرۆكی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی رۆیشتنی ڤیكتۆر ئۆسیمین، ئەستێرە و هێرشبەری یانەكەی لە كۆتایی وەرز راگەیاند.
گرێبەستەكەی ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.
🎥 #DeLaurentiis show: "Il futuro di #Mourinho non sarà certamente al #Napoli. Addio #Osimhen? Sapevamo che sarebbe andato via: al Real, al PSG o in Inghilterra. #Zielinski? Da noi avrebbe un ingaggio molto più alto rispetto che all’#Inter, ho detto a #Marotta che non si sta… pic.twitter.com/rVHfb3V4T3
— calciomercato.it (@calciomercatoit) January 26, 2024
دی لاورێنتیس لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی كاڵچیۆ مێركاتۆ گوتی:
لە هاوینی رابردووەوە دەمانزانی ئۆسیمین دەڕوات، ئەگەر وا نەبوایە ئەوا دانوستانەكان لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی زۆری نەدەویست.
بەردەوامبوو گوتیشی:
ئێمە بێگومان دەزانین ئۆسیمین پەیوەندی بە ریال مەدرید یان پاریس سانجێرمان یان یانەیەكی پرێمەرلیگەوە دەكات.
لەم وەرزەدا ئۆسیمین بەشداری لە 18 یاریدا كردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.