خوله‌کانی دیکە

ساجلار بە خواستن گەڕایەوە خولی وڵاتەکەی

یاریگا –

یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید شاجلار سۆینکۆی یاریزانی تورکی و کورسی نشینی ناردە دەرەوە بە خواستن دوای تەنها شەش مانگ لە کڕینی.

بەرگریکارەکە لە هاوینی ٢٠٢٣ بە گرێبەستێکی چوار ساڵی لە لیستەر سیتیەوە گواسترایەوە بۆ ڕیزەکانی ڕۆخی بلانکۆس، بەڵام نەیتوانیوە پێگەی سەرەکی بوون بۆ خۆی مسۆگەر بکات. هەر بۆیە ئەتڵەتیکۆ مەدرید بە خواستن دەینێرێتە فەنەرباهچەی وڵاتەکەی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، سۆینکۆ تا کۆتایی وەرز لە تورکیا دەبێت بەڵام مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی لە ڕێککەوتنەکەدا نییە.

دیارترین ماوەی یاریکردنی بەرگریکارە ٢٧ ساڵانەکە لەگەڵ ڕێوییەکانی ئینگلتەرا بوو کە لە ٢٠١٨-٢٠٢٣ درێسی لیستەری پۆشی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button