ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید تواناكانی یاریزانێكی بۆ گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر لاس پاڵماس چەكێكی بەهێزی بۆ گەڕایەوە.

وا بڕیارە رۆژی شەممە كاتژمێر 18:15 بەكاتی كوردستان لاس پاڵماس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 22ی خولی ئیسپانیا.

لە راهێنانە بە كۆمەڵەكانی ئەمڕۆ بەمەبەستی خۆ ئامادەكاریەكانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی لاس پاڵماس فێدێریكۆ ڤالڤێردی ناوەڕاستكاری یانە شاهانەكە بەشداری كردووە.

بەهۆی پێكان لە رانیدا ڤالڤێردی بەشداری لە راهێنانەكانی رابردووی یانەكەی نەكردبوو.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ماركا ڤالڤێردی بە تەواوی بەشداری لە راهێنانەكانی یانەكەی كردووە و ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی لاس پاڵماس.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، چاوەڕوان دەكرێت یاریزانەكە لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید بێت دوای وەرگرتنی رۆشنایی سەوز لەلایەن پزیشكانی یانەكەوە.

لەم وەرزەدا ڤالڤێردی 30 یاری كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا و توانیویەتی گۆڵێك بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە دووەمی ریزبەندی لالیگا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button