
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، خواكین ئاگیێری دادوەری لێكۆڵەر لە دۆسیەی نێگرێیرا كە تێیدا بارسێلۆنا تاوانبارە بە بەرتیلدان بە ناوبژیوانان، پشتڕاستیكردەوە كە یانەكە بێ تاوانە و هیچ بەرتیلێكی نەداوە بە ناوبژیوانان.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت كە لە رادیۆی كادێنا كۆپیەوە زانیاریەكانی وەرگرتووە ئاشكرایكرد، دادوەر خواكین ئاگیێری لە بەڵگەنامەیەكی فەرمیدا پشتڕاستیكردەوە، كە بارسێلۆنا كاریگەری نەبووە لەسەر بڕیارەكانی ناوبژیوان لە دۆسیەی نێگرێیرا.
🚨🚨| BREAKING: There is no record of payment to any referee and all withdrawals from the bank account have been analyzed.
There is no evidence that this could influence the results.
[@COPE Via @BarcaTimes] pic.twitter.com/gm5DZOSWzS
— CentreGoals. (@centregoals) January 24, 2024
لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، دادوەر ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە هیچ بەڵگەیەك نیە بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتەی كە بارسێلۆنا بەرتیلی بە ناوبژیوانان داوە بۆ ئەوەی كاریگەریان لەسەر ئەنجامی یارییەكان هەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، كە لە دۆسیەكەدا هیچ قەیرانێكی گەندەڵی وەرزشی بوونی نییە.
دەرئەنجامەكانی دادوەر لە دۆسیەی نێگرێیرا:
- هیچ كڕینی ناوبژیوانێك نییە.
- هیچ كڕین و فرۆشتنێك بە ئەنجامی یارییەكانەوە نەكراوە.
- هیچ بەڵگەیەك لەسەر كڕینی ناوبژیوانەكان نییە.
- هیچ گەندەڵییەكی وەرزشی نییە.