ئاسیاجامی ئاسیا 2023عێراق

كاساس داواى لێبوردن له‌ ئاكام هاشم ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

کاساس دوای بردنه‌وه‌یان له‌ ڤیێتنام داوای لێبوردنی له‌ فه‌هد تاڵب و ئاكام هاشم كرد.

خیسۆس كاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر ڤیێتنام گوتی : داوای لێبوردن لە فەهد تاڵب و ئاکام هاشم دەکەم لە قۆناخی کۆمەڵەکان دەرفەتی یاریکردنیان وەرنەگرت هیوادارم لە یارییەکانی داهاتوو دەرفەتی یاریکردنیان بۆ بڕەخسێت’.

راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ گوتیشی :’نازانم لە قۆناخی 16 ڕووبەڕووی كام هه‌ڵبژارده‌ دەبینەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە یارییەکانی ئه‌م قۆناخه‌ بۆ هەمووان قورس دەبێت، لە سێ یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان نه‌مانتوانی گۆڵه‌كه‌مان به‌ خاوێنی بهێڵینه‌وه‌ ئەوەش هه‌ڵه‌ی بەرگریكاران به‌ تەنها نییە، هەڵەکه‌ له‌ شێوازی یاریكردنمانه‌، له‌ یارییه‌كانی داهاتوو هەوڵ دەدەین ئەمە ڕاست بکەینەوە’.

له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی لێدانی سزا له‌ لایه‌ن ئه‌یمه‌ن حوسێنه‌وه‌ گوتی :’کاتێک یاریزانێک دەیەوێت لێدانی سزا جێبه‌جێبكات، به‌لای منه‌وه‌ ئاساییه‌ و رێگری لێناکەم، ئه‌یمەن ئەوەندە بوێر بوو سه‌ره‌رای له‌ده‌ستدانی لێدانی سزای یه‌كه‌م توانی لێدانی سزای دووەم به‌سه‌ركه‌توویی جێبه‌جێبكات’.

بابەتی زیاتر

Back to top button