له جامی ئاسیا عێراق مێژووی تۆماركرد
یاریگا –
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له سێیه‌م یاری جامی ئاسیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڤیێتنام تۆماركرد و بۆیه‌كه‌مجاره له مێژوودا هه‌ر سێ یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان بباته‌وه .
له گه‌ڕی سێیه‌م جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا و له ركابه‌ریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌سه‌ر یاریگای جاسم بن حه‌مه‌د به‌رامبه‌ر به ڤیتنام یاریكرد و (3-2) یاریه‌كه‌ی له سوودی خۆی ته‌واو كرد.
بۆی هوانگ له خوله‌كی 42 گۆڵی پێشكه‌وتنی ڤیێتنامی تۆماركرد، دوارت ڤان هانگ له ڤیێتنام كارتی سوری به‌روویدا به‌رزكرایه‌وه، له خوله‌كی 47 رێبین سولاقهی كوردستانی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ شێره‌كانی رافیده‌ین یه‌كسان كرده‌وه.
ئه‌یمه‌ن حسێن له خوله‌كی 73 گۆڵی دووه‌می عێراقی تۆماركرد، هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 83 لێدانی سزای له ده‌ستدا.
له خوله‌كی 90 نگۆین كوانگ های ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ڤیێتنام یه‌كسان كرده‌وه.
له دواین كاتی یاریه‌كه ئه‌یمه‌ن حوسێن گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماركرد و به پێنج گۆڵ گۆڵكاری جامه‌كه‌یه.
به‌م سه‌ركه‌وتنه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا سێ سه‌ركه‌وتن له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به ده‌ست بهێنێت به نۆ خاڵ گه‌یشته قۆناخی شازده‌ی جامه‌كه.