ئاسیاجامی ئاسیا 2023عێراقگرنگترین

عێراق لە جامی ئاسیای 2023 کۆمەڵێک ریکۆردی شکاند

Yariga App

یاریگا –

عێراق لە جامی ئاسیای 2023 دوای بردنەوەکەی بەرامبەر ڤیێتنام کۆمەڵێک ریکۆردی شکاند و مێژووی نووسییەوە، ئەیمەن حوسێن ریکۆردی یونس مەحموودی شکاندەوە و لاسایی ئەو ئەستێرەیەی پێشووی تۆپی پێی عێراقیشی کردەوە.

  • عێراق بۆیەکەمجار لە مێژووی جامی ئاسیا هەر سێ یارییەکەی لە قۆناخی کۆمەڵەکان بردەوە، لەکۆی نۆ بەشداریکردنی لە مێژووی جامی ئاسیا هەرگیز شێرەکانی رافیدەین لە قۆناخی کۆمەڵەکان نۆ خاڵیان بەدەست نەهێنابوو، بۆیەکەمجار بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە سێ یاریدا پەڕینەوە قۆناخی 16.
  • ئەیمەن حوسێن بووە یەکەم یاریزانی عێراقی لە جامی ئاسیا لە هەر سێ یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکان گۆڵ تۆمار بکات، بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی جامی ئاسیایە.

  • عێراق ژمارەی گۆڵەکانی لە مێژووی جامی ئاسیا گەیاندە 52 گۆڵ، رێبین سولاقا بەرگریکاری کلدانی هەڵبژاردەکە گۆڵی ژمارە 50ـی عێراقی لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئاسیا تۆمارکرد.
  • عێراق بۆ جاری نۆیەمین گەیشتە قۆناخی 16ـی جامی ئاسیا، شێرەکانی رافیدەین لەکۆی 10 بەشداریکردنیان لە مێژووی جامی ئاسیا تەنیا یەک جار نەگەیشتوونەتە قۆناخی 16، ئەویش لە یەکەم بەشداریکردنیان بوو لە پاڵەوانێتییەکە، ساڵی 1972 بوو.
  • ئەیمەن حوسێن بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق بووە خاوەنی 22 گۆڵ، بەپێش لەیس حوسێن کەوتەوە و بووە هەشتەمین گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکە.
  • ئەیمەن حوسێن بووە یەکەم یاریزانی عێراق لە وەشانێکی جامی ئاسیا 5 گۆڵ تۆمار بکات، یونس مەحموود هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەکە لە جامی ئاسیای 2007 چوار گۆڵی تۆمارکردبوو.

  • ئەیمەن حوسێن هەمان ئاهەنگگێڕانی یونس مەحموودی بەرامبەر ڤیێتنام دووبارە کردەوە، یونس مەحموود لە جامی ئاسیای 2007 دوای ئەوەی دوو گۆڵی بەرامبەر ڤیێتنام کرد و شێرەکانی رافیدەین بە دوو گۆڵی خاوێن بردنەوەیان بەدەستهێنا، یونس مەحمووس نیشانەی کاپتنی لەقۆڵی کردەوە و لە نێوچەوانی بەست، ئەیمەن حوسێن دوای 16 sاڵ هەمان شتی بەرامبەر ڤیێتنام دووبارە کردەوە.
  • ئەیمەن حوسێن بووە یەکەم یاریزانی عێراقی لە دوو یاریی لەسەریەکی جامی ئاسیا دووانە تۆمار بکات، چووە لیستی 15 گۆڵکارانی مێژووی جامی ئاسیا.

  • ئاکام هاشم تاکە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقە لە جامی ئاسیای 2023 تاکو ئێستا هیچ خولەکێک یاریی نەکردووە، ئەو ناوەڕاستکارە کوردە و فەهد تاڵبی گۆڵپارێز هیچ خولەکێک یارییان کردووە، لەکاتێکدا خیسۆس کاساس لە پاڵەوانێتییەکە دەرفەتی یاریکردنی بە 23 یاریزان داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button