ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

یاریزانێكی بایرن ئاره‌زووی پۆشینی درێسی بارسێلۆنا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

جۆشوا کیمیچی یاریزانی یانەی بایرن میونشن ئاره‌زوو ده‌كات له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویكردۆته‌وه‌، یانه‌كه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ش ئاره‌زوو ده‌كات یاریزانه‌كه‌ بگوازێته‌وه‌، به‌ڵام له‌م كاته‌ ناتوانێت داواكارییه‌ داراییه‌كانی یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ دابین بكات، بۆیه‌ یاریزانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن تا هاوینی 2025 تەواو بکات، بۆ ئەوەی بە خۆڕایی بچێتە بارسا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کیمیچ خواستێکی زۆری پۆشینی درێسی بلوگرانا و یاریكردن لەژێر سەرکردایەتیی چاڤی هێرناندێز هه‌یه‌.

رۆژنامه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ راشی گه‌یاندووه‌، بایرن پابەندە بە هێشتنەوەی کیمیچ لە ریزەکانیدا، بە هەموو شێوەیەک هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات، بەڵام یاریزانەکە نایەوێت له‌ یانه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌.

جگه‌ له‌ بارسێلۆنا یانه‌ی پاریس سان جێرمانیش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ ده‌دات، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ ئۆفه‌رێكی فه‌رمی پێشكه‌شی بایرن نه‌كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button