ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو

Yariga App

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:30 بە كاتی كوردستان ئاتلێتیك بلباو لە یاریگای سان مامێسی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە یانە كەتەلۆنییەكە لە تواناكانی هەریەك لە تێر شتیگن، گاڤی و ماركۆس ئالۆنسۆ بێ بەش دەبێت.

هەروەها تواناكانی هەریەك لە جواو كانسێلۆ و ئاندریاس كریستێنسنی بۆ گەڕاوەتەوە.

لە قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا ئاتلێتیك بلباو توانیان لە ئالاڤێس ببەنەوە بارسێلۆناش لە سالامانكا.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: ئیناكی پێنا

هێڵی بەرگری: كانسێلۆ ، ئاراوخۆ ، كۆندێ ، بالدێ

هێڵی ناوەند: دی یۆنگ ، گوندۆگان، پێدری

هێڵی هێرشبردن: یامال ، لیڤاندۆڤسكی ، فێران

بابەتی زیاتر

Back to top button